هه‌ڵگرتنی Backup ی MySQL به شێوه‌ی خۆكارانه
هه‌ڵگرتنی Backup ی MySQL به شێوه‌ی خۆكارانه
هه‌ڵگرتنی Backup ی بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL یه‌كێك له گرینگ‌ترین كاره‌كانی هه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێكه كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زانیاری له نێو بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL پاشه‌كه‌وت ده‌كات، زۆر جارێك ده‌بێته به شێوازی ده‌ستكرد سه‌ردانی PhpMyAdmin بكه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی Backup. له ئه‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی خۆكارانه كردنی ئه‌و پرۆسه‌یه شی ده‌كه‌مه‌وه كه كاتی زۆرت بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و ئاسایشی بیرت ده‌داتێ.
تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته به‌كار ببه‌یت ده‌بێت پرۆگرامه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕاژه‌كار دابمه‌زرێنیت یان بتوانیت له ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌یت به بنكه‌ی دراوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه، واته Remote Access چالاك بێت. له خواره‌وه چۆنیه‌تی چالاك كردنی Remote Access له cPanel ڕوونكراوه‌ته‌وه.
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ویندۆز XP نووسراون، به‌ڵام به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ویندۆز 7 و 8 كار ده‌كه‌ن، پرۆگرامه‌كانیش به هه‌مان شێوه.
له پێشدا پێویست به دامه‌زراندنی ٢ پرۆگرام ده‌كات، ١، mysql-gui-tools-5.0-r17-win32.msi كه وه‌شانێكی كۆنی MySQL Gui Tools ـه، وه‌شانی ئێستا به ناوی MySQL Workbench كاره‌كه به هه‌مان باشی جێبه‌جێ ناكات. داگرتنی mysql-gui-tools-5.0-r17-win32، http://www.webchinupload.com/O72d4/63683635mysql-gui-tools-5.0-r17-win32.zip
٢، پرۆگرامی System Scheduler بۆ خۆكارانه كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی Backup. بۆ داگرتنی System Scheduler كرته له System Scheduler FREE Version بكه له به‌سته‌ری خواره‌وه، http://www.splinterware.com/download/index.htm پرۆگرامی System Scheduler به‌كار ده‌به‌ین چوونكه ئامرازی Schedule ی ویندۆز كاره‌كه به باشی جێبه‌جێ ناكات و به هۆكاری گرینگی هه‌ڵگرتنی Backup پرۆگرامێك به‌كار ده‌به‌ین كه دڵنیاین كاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات به‌بێ كێشه.
هه‌ردوو پرۆگرامی سه‌ره‌وه دابمه‌زرێنه.
چالاك كردنی Remote Access له cPanel، له به‌شی Databases كرته بكه له Remote MySQL. له نێو خانه‌ی Host (% wildcard is allowed): ژماره‌ی ئای‌پی خۆت بنووسه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یوه‌ندی بكه‌یت به بنكه‌ی دراوه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هۆسته‌كه‌ت. له ئێره ژماره‌ی ئای‌پی خۆت وه‌ده‌ست بێنه، http://www.toolzweb.com/index.php?page=what-is-my-ip-adress
به‌شی یه‌كه‌م كاره‌كان له پرۆگرامی MySQL Administrator، MySQL Administrator له لیسته‌ی پرۆگرامه‌كان له ژێر بوخچه‌ی MySQL هه‌یه. بیكه‌وه. ١، كرته بكه سه‌ر ئایكۆنی ته‌نیش Stored Connections بۆ نووسین و پاشه‌كه‌وتكردنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به بنكه‌ی دراوه. ٤، پاش پاشه‌كه‌وتكردنی زانیارییه‌كان، پرۆگرامه‌كه بكه‌وه. ٥، كرته بكه سه‌ر Backup، دواتر New Project، ناوێك بۆ پرۆژه بنووسه. له لیسته‌ی بنكه‌ی دراوه‌دا بنكه‌ی دراوه‌كه هه‌ڵبژێره كه ده‌ته‌وێت Backup بكرێت و كرته بكه سه‌ر دووگمه‌ی زۆركردن بۆ لیسته‌كه.٧، له ویندۆز كرته له Start بكه، دواتر Control Panel و Scheduled Tasks بكه‌وه. له لیسته‌ی پرۆژه‌كاندا ئه‌و پرۆژه ده‌بینیت كه له خاڵی ژماره ٥ درووستت كرد، كرته‌ی ڕاستی له‌سه‌ر بكه و Properties هه‌ڵبژێره. ٣، له سه‌ره‌وه كرته له Schedule بكه و بۆ Schedule Type ده‌توانیت شێوازێك هه‌ڵبژێریت كه بۆ پرۆژه‌كه‌ت ده‌گوونجێت، بۆ نموونه Every Day بۆ Backup كردنی ڕۆژانه، له خواره‌وه ده‌توانیت ڕوژ و كاتژمێر به‌پێی پێویست ڕێك بخه‌یت. ٤، له كۆتاییدا كرته له File و Save بكه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی پرۆژه.
به ئه‌و شێوه‌یه پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی Backup ی بنكه‌ی دراوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت خۆكارانه ده‌بێته‌وه له كاتی دیاریكراودا په‌ڕگه‌یه‌كی sql درووست ده‌بێت و خۆكارانه له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت. تێبینی: له ویندۆز له Scheduled Tasks پرۆژه‌كه بسڕه‌وه، یان له پرۆگرامی MySQL Administrator له به‌شی Backup تایبه‌تمه‌ندی Schedule ناچالاك بكه.
نووسەری بابەت: ئاسۆ نادری